پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەزگای هەواڵگری مەغریب ڕایگەیاند، بە هاوکاری هەواڵگری ئیتاڵیا کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سەرکردەیەکی باڵای داعش بووە لە عێراق و سوریا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگاکە ڕایگەیاندووە، “کەسێکی مەغریبی لەناو ئیتاڵیادا دەستگیرکراوە بە هاوکاری هێزێکی ئەمنی تایبەت بە پرسەکانی تیرۆر، ئەو کەسەشی دەستگیرکراوە کە لە ڕیزەکانی داعش لە عێراق و سوریا کاری کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ” ئەو کەسە بە ئەبو بەرا ناسراوە، توانیویەتی لە شوێنی شەڕکردنییەوە لە ڕیزەکانی داعش کۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا بکات و ئەوەش ئاشکرا بووە کە لە ڕیزەکانی داعش پۆستی باڵای بەرێوە بردووە”.