عێراق لەبارەی ئاو هەڕەشەی پەنابردنە بەر کۆمەڵگەی نێودەوڵی لە ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هۆشداریدایە کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەغدا پەنا دەباتەبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵتی ئەگەر تاران سوور بێت لەسەر ئەوەی سەرجەم سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگای دیالە بگرێتەوە.

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوەو ئاوی لە ڕووبارەکانی سیروان و کارۆن و کەرخە و ئەڵوەند گرتووەتەوە.

حەمدانی وتیشی، “بڕینی ئاو لەلایەن ئێرانەوە زیانی گەورەی بە دانیشتیوانی دیالە گەیاندووە، چونکە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بەو ئاوانە دەبەستن کە لە خاکی ئێرانەوە دەڕژێتە عێراقەوە.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی ئێران کردو وتی، ” ئەگەر تاران سوور بێت لەسەر هاوکارینەکردنی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئاو بەپێی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان، ئەوا پەنا دەبەینەبەر ڕێکخراوی یونسکۆو نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤ تا مافی خۆمان بەدەستدەهێنینەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا