پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیای بە دانیشتوانی شارەكە دەدات و كە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرفتی ئاو نامێنێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و لێدانی چه‌ند بیرێكی ئاوی نێو گه‌ڕه‌كانی شار ئومێد خۆشناو پارێزگاری شارەكە دڵنیایی داوە، لەوەی گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆنترۆڵ و زاڵبون به‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتو ئه‌و گرفته نامێنێت.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه، تایبه‌ت به‌كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌سه‌ر فه‌رمان و ڕاسپارده‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، ژورێكی عه‌مه‌لیات له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپاردران له‌زوترینكاتدا ده‌ستبكه‌ن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان.
تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌ولێر و ده‌روبه‌ر ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و لێدانی چه‌ند بیرێكی نوێ كرد، له ئێستاشدا كاره‌كان گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆنترۆڵ و زاڵبون به‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌م ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتو ئه‌و گرفته‌كە چارەسەر دەبێت.