مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی تورکیا ناتوانن زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت “هێزەکانی تورکیا ئەو توانایەیان نییە زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە و هیچ پێكهاتەیەكیش نییە یارمەتیان بدات”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ شەممە 10ی تەموزی 2021، لەپەیامێكدا رایگەیاندووە “هیچ پێکهاتەیەک نییە یارمەتی داگیرکاریی تورکیا بدات بۆ ئەوەی زیاتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بمێنێتەوە”.

دەشڵێت “هێزەکانی تورکیا ئەو توانایەیان نییە بۆ ئەوەی زیاتر لەو ناوچانە بمێننەوە کە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا داگیریان کردووە، مانەوەی هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیان بەستراوەتەوە بەتوانای سەربازی هێزەکانی هەسەدە بۆ دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە و پشتیوانی دانیشتوان”.

بەوتەی مەزڵوم عەبدی خەڵکی سەرێ کانێ تاقیکردنەوەیەکی زۆر سەختیان تێپەڕکردووە و دەتوانن جارێکی تر بگەڕێنەوە شوێنەکانیان، بەوپێیەی لەڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٢ دا قۆناغی سەختیان تێپەڕکردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا