هۆکارەکانی پشت بەرز نەبونەوەی نەوت لەئایندەی نزیک

لەکاتێکدا نرخی نەوت لەچەند هەفتەی ڕابردوو جێگەی ڕەزامەندی نەبوو شکستی خوارد لەبەرزبوونەوە سەرەڕای بوونی کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەر لەوانە دابەزینی کۆگاکانی نەوتی جیهانی و پابەندبوونی ئۆپێک + بەو بەڵێنانەی کەدا بوویان لە کەمکردنەوەی بەرهەم هێنان وهەناردەی نەوت.

دوای بوژانەوەیەکی کورت ،جارێکی تر نرخی نەوت پاشەکشەی کرد بۆ چوارچێوەی بەهای چل دۆلار دوای ئەوەی وەزارەتی کاری ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند خواست لەسەر کار لەلایەن بێکارانەوە گەشتۆتە 1.106 ملیۆن بێکار.ئەم ڕووداوانە گومان دروست دەکات لەسەر بوژانەوەی ئابوری بەردەوام.

ئاماژەکانی لایەنەپەیوەندیدارەکان لە bloomerg و Tyche Capital Adisors LLC ئەوەیان لەماوەی هەفتەکانی ڕابردوو خستەڕوو نەوتی خاو شکستی خواردووە لە بەرز بوونەوەو مەترسی دابەزین هەیە.

 

لەخوارەوە سێ هۆکار دەخەینە ڕوو کە لەپشت بەرز نەبوو نەوەی نرخی نەوتن لەماوەی نزیک کەبەم شێوەیە :

 

یەکەم ـــ خستنەڕووی زیاد لەپێویستی نەوت

خستنە ڕوی زۆری نەوت و کەمی کۆگای هەڵگرتن هۆکاری سەرەکی دابەزینی نەوت بوو لەمانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ وە بۆیەکەم جار. خۆشبەختانە دۆخی نەوت زۆر باشترە بەبەراوردی چوارمانگ پێش ئێسته،وەئەوە هۆکاری پشت بوژانەوەی نرخی نەوتە بەشێوەیەکی باش کە لە پانزە دۆلارەوە سەرکەوتەوە بۆ چل و پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بەڵام دڵڕاوکێی گەورەهەیە سەرەڕای دابەزینی ئاستی کۆگا کانی نەوتی ئەمریکا لە دووهەفتەی ڕابردوو و پاشەکشەی کرد بەشێوەیەکی گەورە ئاستی کۆگاکان.

بەپێی بڵاوکراوەکانی بەڕیوەبەرایەتی زانیاری وزە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو ئاستی کۆگاکان قۆناغ بەقۆناغ دابەزی کە لە 10.6 ملیۆن بەرمیلەوە دەستی پێکرد بۆ 1.6 ملیۆن بەرمیل تەنها لەسێ هەفتەی یەک لەدوای یەک.

مەترسی یەکی ڕاستەقینە لەم ئاڕاستە هەست پێدەکرێت کەبەم نزیکانە هەڵگەڕانەوە ڕووبدات و جارێکی تر کۆگاکانی نەوت پڕ ببنەوە،ئەمەش دەبێتە پێشهاتێکی مەترسی دار بۆنرخی نەوت.

ئەم مەترسیەی پەیوەست بەکۆگاکانەوە لەڕاستیدا هاوکار نابێت لەکاتێکدا ئۆپێک + کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی گەورەی ئەنجام داوە.

وەلەم مانگەوە دەستی پێکردوە،کەمکردنەوەکەی دابەزاندووە بە گوژمەی دووملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە 9.7 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 7.7 ملیۆن بەرمیل.

سەرۆکی ئیستراتیجی کاڵا لە بانکی بی ئێن بی باری باهاری بۆ بلومێرگ وتی مەترسی ڕاستەقینەهەیە لە زیادەی بەرهەمی ئۆپێک پڵەس کەهاوکات ناهاوسەنگ دەبێت لەگەڵ بوژانەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت.

هەروەها کۆمپانیای ڕیستارد ئینێرجی هۆشیاری دا لەسەر ئەو زیادە نوێ یەی جارێکی تر دێت لەدوای سوک کردن وکەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپێک پڵەس.

ئەزموونی ئۆپێک پڵەس ئەنجامێکی پێچەوانەی وەرگرت لە کەمکردنەوە لەمانگی ئابدا چونەک هێشتاکە خواست وەک پێویست نی یە.

وەزیری وزەی سعودی هەوڵیدا ئەم مەترسیە خاوکاتەوە بەوەی کەم کردنەوەکەی ئۆپێک پڵەس زوو بوو لەمانگەدا وەئاماژەشی کرد بۆ ئەو وڵاتانەی کە شکستیان هێنا لە بەڵێنی پابەندبوونیان بەکەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لەمانگەکانی پێنج وشەشی ئەم ساڵ وە قەرەبووی دەکەنەوە لەڕێگەی کەمکردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوتەکەیان لەمانگەکانی داهاتوو.

بەڵام هەموومان ئەوە دەزانین لەگەڵ ئۆپێک پڵەس ،شتی گەرەنتی کراو بەتەواوی نی یە.

 

دووەم ـــ نەبوونی دڵنیای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩

لەم دوایەدا بەرز بونەوەیەک لەنرخی نەوت وپشکەکان ڕوویدا بەهۆی ئەوهەوڵانەی دەدرێت و گەشبینی دروست کردوە بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسینی کوڤید نۆزدە و وەئەمەش دەبێتە ڕاستی و بەواقعی نزیکە. لەڕاستیدا پێشبڕکێی پێشخستنی ڤاکسینەکە چالاک و بەردەوامە لەسەرئاستی جیهانی ١٨٥ تیمی توێژینەوە بەشدارن لە پێشبڕکێی بەدەست هێنانی ڤاکسین بەحەوت ڤاکسین وەگەشتۆتە قۆناغی کۆتایی لەتاقیکردنەوەی چالاکی چوارچێوە فراوان.

بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە ڤاکسین قۆناغی درێژو بەردەوامی پێویستە وکاتی دەوێت بۆئەوەی ئەنجامەکەی سەرکەوت وسەلامەت بێت.

لەگەڵ ئەوەی کە هیچ خشتەیەکی دیاری کراو نی یە بۆکاتی گەشتنی ڤاکسینەکە و ئەم نادیاریە ئاسایشی بازاڕی ئابوری خستۆتە مەترسی لە ئەوەی کە شەپۆلی دوەمی کۆڤید نۆزدە بڵاوبێتەوە لەجیهان و کاریگەر نەرێنی لەسەربازاڕی جیهان بەگشتی نەوت بەتایبەتی دروست بکات.

 

سێ یەم ـــ دەرکەوتنی سەرچاوەی وزەی نوێ

لەکاتێکدا وەبەرهێنەکان بیر لە نەوت و وزەی نوێدەکەنەوە وەهەروەها دەڕواننە چۆنیەتی دابەزینی نرخی نەوت و بەهێمنی بگۆڕێت بۆ وزەی نوێ.ئەمە ڕاستە لە ڕووی پرانسیپەوە ،کە تائێستا هیچ ئاماژەیەک نی یە لەسەر نزمی نرخی نەوت کەکاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر جوڵەی وزەی نوێ.بەپێچەوانەی ئەمەوە، بەردەوام خواست لەسەر وزەی نوێ هەیە لەماوەی هاتنی پەتای کۆرۆنا و هەرەس هێنانی مێژووی خواست لەسەر نەوت.

شەپۆلی بەردەوامی وازهێنانی خاوەندارێتی گەورە لەکەرتی نەوت وگاز ئاماژەی ڕونە کە بەڕێوەبەرانی جێ بەجێکەرانی کۆمانیاکان لەم کۆتایەدا بڕیاریاداوە کە (کەم دەبێتەوە بۆهەتاهەتایی) ئەمە پێوەری نوێ یە بۆ نەوت کەسەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای شێڵ پێش سێ ساڵ پێش بینی کردوە.

دەڵاڵانی نەوت پێکەنینیان بەم بەرزبونەوەی دوایە دێت کەبۆتە کەمووکورتی لەوەبەرهێنانی بەردەوام لەپرۆژەی نەوت لەڕاستیدا پێچەوانەکەی بۆتەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت

پرسیاریک دێتە پێشەوەکە گۆمان دروست دەکات لە کەمکردنەوەی بەهای نەوت لەئێستا بەوەی ئێستا ڕۆژانە لەجیهان زیاتڕ لەهەشتا ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت و وەک وزە لەهۆکارەکانی گواستەنەوە و پیشەسازیدا بەکاردەهێنرێت و بەدیلی نەوت دیاری نەکراوە و ئەوەندەی هەیە باسی وزەی خۆردەکرێت و بکرێتە کارەبا بەڵام ئایا بەم زووانە وزەی خۆردەبێتە بەدیلی نەوت بەتەواوی ؟ بەبۆچونی من ئەم گۆڕانکاریە وابە ئاسانی ڕوونادات . بەبۆچونی من ئەم بابەتە دوولایەنەیە لەلایەک زەرەری گەورە لەخاوەن پشکەکان دەدات و لەلایەکی تروە خۆیان مەڵاس داوە بۆکڕینی ئەوپشکانە.

ئەوەی دەمێنێتەوە سەر هەرێمی کوردستان کە لەبەرئەوەی ئێمەش بەسراوین بەسیستەمی وزەی جیهانی یەوەو هەر گۆڕانکاریەک ڕووبدات ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر مان دەبێت بەوەی نەوت تاکە سەرچاوەی سەرەکی ئابوریمانە ،پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بەوردی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی هەرسێ هۆکارەکەی سەرەوە لە کاریگەریەکانی خستنە ڕووی زیادی نەوت لەبازاڕی جیهان و پەتای کۆرونا ڤایروس و هەڵای دۆزینەوەی وزەی نوێ.

بەو هیوایەی هەرێمەکەمان هەرچی زووە بیر لەبەدیلی نەوت بکاتەوەو پەنا بۆ وەبەرهێنانی بیانی وناوخۆیی ببات لەهەموو کەرتەکانی پیشەسازی،بانک،کشتوکاڵ وگەشتوگوزار، پیشە سازی پترۆکیمیاوی،سامانەسروشتیەکانی تر. ….هتد. لەبەرئەوەی نەوت بەتەنها دەبێتەهۆی لەدەستانی سەربەخۆیی لەبڕیار وکورتهێنانی بودجەی وڵات،هیوادارم ڕۆژێک زووترو هەنگاوێک زیاتر بۆ وەبەرهێنان و گەشەکرنی ئابوری کوردستان بنرێت ئەوا دەبێتە هۆی ڕۆژێک زووتر لە بەدەست هێنانی سەربەخۆی ئابوری وسیاسی لەکوردستان ڕزگاربوون لە باڵادەستی و هەژموونی داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان.

 

مافناس- ڕێبوار محمد ئەمین

ماستەرلەگرێبەستی نەوت وگاز

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا