ئەم خواردنە لە ئێواراندا مەترسی بۆ تەندروستیت هەیە

پۆڵەتیک پرێس

ئۆلگا دیکار شارەزای بواری خۆراک وتی، باشتر وایە ئاگاداربن لە دیاری کردنی جۆری ئەو خواردنەی لە ئێواراندا دەیخۆن بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیتان نەگەیەنێت.

پسپۆڕەکە بەوە دەستی پێکرد، یەکەم جار خراپترین شت نەخواردنی نانی ئێوارەیە ڕوونیشی کردەوە، نەخواردنی نان دەبێتە هۆی دروست بوونی زەرداو ئەو کاتەی گەدەت بەتاڵ ئێوارە، چونکە لەم حاڵەتەدا جەستە تەنها کاربۆهێدرات وەردەگرێت، لە ئەنجامدا لە ماوەیەکی کەمدا مرۆڤ هەست بە برسێتی دەکات، شەو حەز دەکات نان بخوات.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشدا، نابێت سێو وەک ژەمی ئێوارە بخۆیت، لەبەر ئەوەی جەستە نیوەی شەکر بە دەست دەهێنێت لە ڕۆژدا، وەرگرتنی کاربۆهیدراتی زۆر بەبێ پرۆتین، تەندروست نییە.

هەروەها وتی پەتاتەی کوڵاو ژەمێکی تەندروست نیە لە ئێواراندا، زیادکردنی کاربۆهیدرات و کەم کردنەوەی پرۆتین لە جەستەدا ئێواران توانای جەستەت کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا