سیتی گریزمانی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیانەوێت بۆ وەرزی نوێ ئەنتۆنیۆ گریزمانی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بهێننە ریزەكانیانەوە تاوەكو جێگەی سێرجیۆ ئەگوێرۆیان بۆ پڕبكاتەوە.

ماڵپەڕی فوت میریكاتۆی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی سیتی و پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بێهیوابوون لەوەی بتوانن هاری كەینی یاریزانی تۆتنهان بهێننە ریزەكانیانەوە بەوهۆیەشەوە كار بۆ گواستنەوەی گریزمان دەكەن.

ئەو هەوڵەی مان سیتی دوای ئەوە هات لەماوەی رابردودا سێرجیۆ ئەگیۆرۆ هێرشبەری یانەكە رووی لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە، بەڕێوەبەرانی سیتی پێیانوایە دەتوانن بە نرخێكی گونجاو گریزمان بگوازنەوەو دڵنیاشن لەوەی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕێگری لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا