هەولێر رووبەڕووی نەوتی بەسڕە دەبێتەوە

ئەمڕۆ لە گەڕی سی و شەشی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای فەیحا لە شاری بەسرە، كاژێر 19:30ـی ئێوارە رووبەڕووی نەوتی بەسڕە دەبێتەوە.

هەردوو یانە تەواوی مەشقەكانیان بۆ یارییەكە تەواو كردووەو بەنیازی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەچنە یاریگاوە.

ئەوەی بووەتە مایەی گرفت بۆ یانەی هەولێر پێكانی چەند یاریزانێكە، بەڵام بەرپرسانی یانەكە باس لەوە دەكەن بەشێوەیەكی زۆر باش خۆیان بۆ یارییەكە ئامادەكردووە.

لە ئێستادا یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە پلەی دوازدەمی ریزبەندیی خولی نایابی عێراقە، هاوكات یانەی نەوتی بەسرەش هەمان ژمارەی خاڵی هەیە و لە پلەی یازدەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا