“دانانی سێ‌ مانگ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چاوەڕوان نەكراوبوو”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دیاری كردنی سێ‌ مانگ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق چاوەڕوان نەكراوبوو بەوپێیەی هاووڵاتیان ماندوودەبن و تا ئێستاش گومان هەیە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە لەو وادەیەی دیاریكراوە.

ئەڵماس فازل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لەرووی دیبلۆماسیەتی كاركردن ئەستەمە سێ‌ مانگ بانگەشەی هەڵبژاردن، دەبێت ماوەی 20 بۆ 25 رۆژ بانگەشە ئەنجام بدرێت چونكە لەلایەك خەڵك ماندوودەبێت لەلایەكی دیكە لەڕووی ماددیشەوە پارەیەكی زۆر لەلایەن حزب و قەوارە سیاسیەكان و كاندیدەكانەوە سەرف دەكرێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: هاوكات پێدەچێت رووداوە سیاسی و ئابورییەكانیش لەم سێ‌ مانگەدا گۆڕانكارییان بەسەردابێت بۆیە شتێكی چاوەڕوان نەكراوبوو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ماوەی سێ‌ مانگ دابنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

وتیشی: تا ئێستاش گومانمان هەیە لەوەی حكومەت تەواوی ئامادەكارییە ئەمنی و لۆجسیتییەكانی دەستەبەركردووە یان نا، هەربۆیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانیش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە كە پێویستە پێش پرۆسەی هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هاوكات ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیەتی ئەنجامدانی بانگەشە لەم دۆخە تەندروستییەدا گرفتێكی دیكەیە.

بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئەمڕۆ 10ی تەمموزی 2021 ەوە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە، ئەمەش بە درێژترین ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دادەنرێت لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا