پۆڵەتیک پرێس
میوە هاوینەییەکان زۆرن و جۆراوجۆرن، هەندێک لە میوەکان بە کانزاو ڤایتامین دەوڵەمەندن کە جەستە پێویستیانە، هەندێکیان بە دژە ئۆکسانەکان، کە یارمەتی هێوربوونەوەی مێشک دەدەن، لە هەست کردن بە دوو دڵی و دڵە ڕاوکێ کەم دەکەنەوە.
هەنذێک لەو میوانەی مێشک هێور دەکەنەوە بریتین لە
١-بلوبێری، بلو بێری یەکێکە لەو میوانەی بە ڤایتامین سی و دژە ئۆکسان دەوڵەمەندە، لێکۆڵینەوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، بلو بێری یارمەتی هێوربوونەوەی مێشک دەدات دوو دڵی کەم دەکاتەوە.
٢-مانگۆ، بە ڤایتامین بی ٦ دەوڵەمەندە، یارمەتی باش بوونی ئەرکەکانی مێشک دەدات ، میزاج باش دەکات.
٣-لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە، میوە ترشەکانی وەک لیمۆو پرتەقاڵ مێشک هێور دەکاتەوە هەروەها دوو دڵی کەم دەکاتەوە.