ئەنجومەنی دادوەری فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژانی هیشام هاشمی دەرده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژانی هیشام هاشمی دەركرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران و تێوەگلان لە تیرۆركردنی هیشام هاشمی چاودێری سیاسی لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەند كەسێك دەركردووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌،هەندێك لە دۆسێیەكانی كوشتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مەدەنی یەكلایی بووەتەوە و بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرێك دەركراوە.

هاوكات، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆسیەی کوشتنی ھیشام ھاشمی لێکۆڵەری سیاسی کە ساڵێک لەمەوبەر کوژرا بەردەوامن و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ چەند تۆمەتبارێک دەرچووە.

لە كاتی خۆپیشاندانەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 ی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خۆپیشاندەر كوژران و برینداربوون و بەشێكیشیان دوای دەستگیركران تائێستا چارەنووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا