پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای توركیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە زاپ و ئاڤاشین، چوار سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس-دا، لە زاپ و ئاڤاشین چوار سەربازی سوپای توركیا كوژران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه، لە چالاکییه‌كدا کە بە رێبازی گەریلای سەردەم ئەنجامدرا، بۆ یادکردنەوەی شەهیدە نەمرەکانی بەرخۆدانی زیندانەکانی ١٤ی تەمووز ولە ئەنجامدا 3 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون و 2سەنگەر و 3 سیستمی کامەیرای مۆبیس تێکشکێنران.
هاوكات،لەسەر گردی شەهید دژوار بە رێبازی سویقاست چالاکی ئەنجامدراوه‌ولە جالاکییەکەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژراوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، گۆڕەپانی گۆشینی خواکورد بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکراوه‌و لە هێرشەکەدا زیان بەر هیزەکانی هه‌په‌گه نەکەوتووە.