پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌پێی راپۆرتێكی زانكۆی جونز هوبكنزی ئه‌مریكی، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 185 ملیۆن نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس بونی هه‌یه، كۆی گشتی مردوانیش گه‌یشتووه‌ته زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س.
به‌پێی داتاكانی زانكۆكه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له تۆماركردنی زۆرترین رێژه‌ی مردن به‌كۆرۆنا و كه تائێستا بە کۆی گشتی 33 هەزار و 790 هەزار و 468 حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه، به‌رازیلیش له ریزبه‌ندی دووه‌مه كه به‌رزترین رێژی مردنی تیایدا تۆماركراوه.
لە پلەی سێیەمدا هیندستانە و مەکسیک لە ڕیزبەندی چوارەمی ڕیزبەندیی ژمارەی مردنەکان دێت، پیرۆ لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بووە، ڕوسیا ریزبه‌ندی شه‌شه‌می وه‌رگرتوه و دوا به‌دوای ئه‌ویش به‌ریتانیا به‌رزترین حاڵه‌ته‌كانی مردنی به كۆرۆنا تیایدا تۆماركراوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كه ئیتاڵیا پله‌ی هه‌شته‌می وه‌رگرتووه،فەڕەنسا پلەی نۆیەم و كۆڵۆمبیاش پله‌ی ده‌یه‌می له ریزبه‌ندیه‌كه وه‌رگرتووه.