ڤیدیۆ.. بچووکترین مانگا لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

بەنگەلادیش بچووکترین مانگای لەسەر ڕووی زەوی ڕاگەیاند دوای ئەوەی وێنە و هەواڵی زۆری لەسەر بڵاوبۆوە لەژێر ناونیشانی “مانگای قەزەم”.

کێشی مانگاکە کە ناوی رانیە نزیەکەی 26 کیلۆگرامە و درێژیەکەی 66سانتیمەترە، خاوەنەکەی باس لەوەدەکات 10سم بچووکترە لە بچووکترین مانگا کە ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە، بەمەش ئەم مانگایە نزیک دەبێتەوە لەوەی لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە.

مانگاکە تەمەنی 23 مانگە، دوای لەدایک بوونی لە کێڵگەی داکا و بڵاوبونەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، لە شوێنە جیاوازەکانی جیهانەوە بەشێکی زۆری خەڵک چەندین میل دەبڕن بۆ ئەوەی وێنەیەکی رانی بگرن یان سێڵفیەکی لەگەڵ بگرن کە خاوەنەکەی دەڵێت بچووکترین مانگایە لەجیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا