ئینگلتەرا خۆی گەیاندە یاری كۆتایی یۆری 2020

دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی دانیمارك بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەشتە یاری كۆتایی و بڕیارە شەوی 11ی ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

سەرەتا یاریزانانی دانیمارك باشتر دەردەكەوتن و لە خولەكی 30 دا میكێل دامسگارد گۆڵێكی بۆ دانیمارك تۆمار كرد، بەڵام خۆشی ئەو هەڵبژاردەیە زۆری نەخایاندو لە خولەكی 39دا ئینگلتەرا گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركردەوە.

یارییەكە بەو ئەنجامە بۆ هەردودلا كۆتایی هات، لە كاتی زیادكراوداو 104ی یارییەكەدا ئینگلتەرا لێدانێكی سزای بۆ هەژماركرا، هەرچەندە هاری كەین

سەرەتا سەركەوتوو نەبوو لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام دواتر دەرفەتی گەڕانەوەی تۆپەكەی قۆستەوەو توانی گۆڵی بردنەوە بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات.

بەو بردنەوەیەش، ئینگلتەرا سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی جامی یۆرۆ بەدەستهێنا و لەویاریەشدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا