كتێبێكی نوێ سەبارەت بە شێركۆ بێكەس بە زمانی فارسیی بڵاودەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

(شناختنامە شیرکو بیکس) ناونیشانی کتێبێکە بە زمانی فارسییە، کە بەم دواییانە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی نیگاە لە تاران چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

”ناسین نامەی شێرکۆ بێکەس” کۆکردنەوە و نووسینی دکتۆر ئومێد وەرزەندە، مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزیی زانکۆی ئازادیی سنەیە.

ناسین نامەی شێرکۆ بێکەس هەوڵێکە بۆ دووبارە خوێندنەوە و تاوتوێکردنی دونیای شیعریی شێرکۆ بێکەس.

بەشە جیاجیاکانی شناختنامە شیرکو بیکس بریتین لە: دوو پێشەکی یەکەمیان نووسینی دکتۆر ئومێد وەرزەندە و

ئەویتریان نووسینی ڕۆماننووسی بەناوبانگی کورد ”عەتا نەهایی”ە ژیاننامە، کتێبناسی، وتووێژ لەگەڵ شێرکۆ بێکەس و دەربارەی شێرکۆ بێکەس لەخۆدەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا