پۆڵەتیک پرێس
دابەزاندنی کێش قورسە و کاتی پێویستە، جگە لە ئەنجامدانی وەرزش دەتوانرێت لەرێگەی خواردنەوەکانیشەوە چەوری بسوتێنرێت، هەندێک خواردنەوە پێش خەوتن یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدەن و کێش دادەبەزێنن.
ئەو خواردنەوانەی یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدەن:
-شیر
خواردنەوەی کوپێک شیر گەرم بێت یان سارد پێش خەوتن یارمەتی گەشەی ئێسکەکان دەدات و چەوەی دەسوتێنێت، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و مادە سوودبەخشەکان.
-شەربەتی ترێ
خواردنەوەی 100 میلی شەربەتی ترێ پێش خەوتن یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات.
-چای سەوز
خواردنەوەی چای سەوز لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات و چەوری دەسوتێنێت.
-ماست یان ماستاو
یارمەتی کرداری هەرس دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش.
-شەربەتی لیمۆ
لیمۆ گرنگییەکی زۆری لە سووتاندنی چەوریدا هەیە، خواردنەوەی شەربەتی لیمۆی فرێش لە بەیانیاندا لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات و کێش دادەبەزێنێت.