پێنج جۆر خواردن گەدە شێدار دەکەنەوە لە هاویندا

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە هاویندا توشی وشک بوونەوەی جەستە دەبن، لە لەشیاندا بەهۆی کەمی شلەی جەستەوە ، هەروەها نەخواردنی ئەو میوانەی جەستە شێدار دەکاتەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان ئەم پێنج خواردنە، گەدە شێدار دەکاتەوە بە تایبەت ئەگەر لە هاویندا بخورێت، جەستەت لە وشک بوونەوە دەپارێزێت، خواردنەکانیش بریتین لە.

١-شوتی، ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە لە%٩٢ی ئاوە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆم و ڤایتامین سی و ڤایاتامین ئەی تێدایە، جەستەت لە وشک بوونەوە دەپارێزێت.

٢-خەیار لە %٩٦ی لە ئاو پێکدێت، یەکێکە لەو خواردنانەی ڕیخۆڵەکان شێدار دەکاتەوە هەروەها لە  وشک بوونەوە دەتپارێزێت.

٣-کاهو یەکێکە لەو خواردنانەی لە %٩٥ی ئاوە، یارمەتی شێدار کردنەوەی جەستە دەدات، جەستە لە وشک بوونەوە دەپارێزێت

٤-تەماتە، ڕێژەیەکی زۆر لە بۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتی پاراستنی جەستەو گەدە دەدات لە  وشک بوونەوە دەیانپارێزێت.

٥-قۆخ، لە %٩٠ی لە ئاو پێکدێت باشترە ئەگەر لەگەڵ ماست بیخۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا