27 پەرلەمانتار داوای زیادكرنی بڕگەیەكی تایبەت بەموچە دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

27 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، تایبەت بەنایاسایی ناساندنی لێبڕینی موچە و كۆتایهێنان بەلێبڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەران، بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار”.

بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە 8ی تەموزی 2021، پەرلەمانی كوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر چەند پێشنیاز و پرۆژە یاسایەك كۆبێتەوە.

لەنوسراوێکدا کە واژۆی 27 ئەندام پەرلەمانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تیایدا داوایانكردووە بڕگەیەكی دیكی بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان زیادبكرێت،بەمەبەستی دەنگدان لەسەر بەنایاسایی ناساندنی لێبڕینی موچە و كۆتایهێنان بەلێبڕینی 21%ی موچەی فەرمانبەران و پابەندكردنی حكومەت بە گەڕاندنەوەی تەواوی داهاتەكان بۆ خەزێنەی گشتی و دابەشكردنی موچە بپێی یاساكان”.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا