بڕیارە لە كاتژمێر ١٠ی ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو دانیمارك لە دواین یاری چوار گۆشەی زێڕینی یۆرۆی ٢٠٢٠ رووبەڕووی یەك ببنەوەو هەردوولاش شەڕی گەشتن بە یاری كۆتایی دەكەن.
ئیتاڵیا دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیای بردەوە لە ئێستادا چاوەڕێی براوەی یاری ئینگلتەراو دانیمارك دەكات.
هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغەكانی پێشوودا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت یارییەكەیان بەهێزی بەخۆیەوە ببینێت.