ئاماری کاروچالاکییەکانی شەش مانگی قائیمقامییەتی قەزای کەلار

پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقاێتی قەزای کەلار کاروچالاکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامێتی بۆ ماوەی شەش مانگی ڕابردوو دەخاتەڕوو رایدەگەیەنێت “لە وادەی شەش مانگی ئەمساڵ 47 شوێن داخراون و چەندین تۆن مەوادی ماوەبەسەرچوش دەستیان بەسەردا گیراوە”.

شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لیژنەکانی قائیمقامێتی بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان 47 شوێنیان داخستوە و 17تۆن مەوادی ماوە بەسەرچوو دەستیان بەسەرداگرتوە و لەناوبراون”.

وتیشی “لیژنەکانهەزار و 693 دەرچوونیان ئەنجامداوە 48 پسولەی سەرپێچیان کردوە، زیاتر لە 34تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەلایەن خاوەنەکانیانەوە ڕادەستی لیژنەکانیان کراون”.

بەوتەی قائیمقامی قەزای کەلار ژمارەیەك لەوكەسانەی سەرپێچیان كردووە دراون بەدادگا و ئیجرائاتیان لەگەڵدا كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا