گروپێکی حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی هەولێری لەئەستۆگرت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، ئەو هێرشەی کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەڵامێک بوو لەلایەن هێزەکانی بەرهەڵستی عێراقەوە بۆ ئەو هێرشەی لەماوەی رابردوودا لەلایەن ئەمریکاوە کرایەسەر بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی.

لەوبارەیەوە سەعد سەعدی، ئەندامی نوسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، “ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کرایەسەر هەولێر، دەچێتە چوارچێوەی پەیمانی هێزەکانی بەرهەڵستی عێراق لەبارەی وەڵامدانەوەی ئەمریکییەکان بۆ ئەو هێرشەی لەماوەی رابردوودا کردیانەسەر لیوای 16ی دەستەی حەشدی شەعبی لەسەر سنوری عێراق و سوریا”.

وتیشی: رۆژانی داهاتوو دژی بوونی ئەمریکییەکان لەعێراق، ئۆپەراسیۆنی سەربازی دیکەش ئەنجام دەدرێت، هەتا ئیدارەی ئەمریکا گوێ لەبڕیاری پەرلەمان بگرێت و رێز لەسەروەری عێراق بگرێت و ئەم وڵاتە چۆڵبکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردو کاتژمێر 11:30 خولەک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا