لەماوەی سێ ڕۆژدا، 150 کەس لە ئەمریکا کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئەمریکا ئامارەکانی کوژرانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەیان لە ماوەی سێ ڕۆژی پشووی کۆتایی هەفتەدا بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەماوەی سێ ڕۆژی پشووی کۆتایی هەفتەدا لە ڕۆژی هەینی تا ڕۆژی یەکشەممە لەو وڵاتە، لە ڕووداوەکانی تەقەکردندا لانیکەم 150 کەس کوژراون.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی CNN، لە ڕۆژی هەینی تا ڕۆژی یەکشەممە لە شاری نیویۆرک لە 21 ڕووداوی تەقەکردندا 26 کەس بوونەتە قوربانی، بەمەش ڕێژەی توندوتیژی بەراورد بە ساڵی 2020، 40% بەرزبووەتەوە.

لە شیکاگۆ لە ڕۆژی هەینییەوە تا ڕۆژی دووشەممە 83 کەس تەقەیان لێکراوەو لەو ژمارەیە 14 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی ئەمریکا رووداوەکانی تەقەکردن و کوشتنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان لە چەند شارو ویلاتێکی دیکەش بڵاوکردووەتەوەو بە کۆی گشتی لەماوەی سێ ڕۆژی کۆتایی هەفتەدا 150 کەس لەو وڵاتە کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا