پاڵەوانێتی‌ تۆپی‌ سەرمێزی‌ كوڕان و كچانی‌ یانەكانی‌ كوردستان ئەنجام دەدرێت

بریارە لە رۆژانی 13و 14ی ئەم مانگەو لە یادی شەهیدبوونی شەهید جەمال تاهیردا، پاڵەوانێتی‌ تۆپی‌ سەرمێزی‌ كوڕان و كچانی‌ یانەكانی‌ كوردستان ئەنجام بدرێت .

ئەم پاڵەوانێتیەكە هاوكاری‌ سۆرانی‌ شەهید جەمال تاهیر بەڕێوەدەچێت و یارییەكان لە هۆڵی‌ ئاسۆ دەروێش لە گەڕەكی‌ قڕگەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئەنجام دەدرێت.

وەك سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتیەكە باسی دەكەن، پاڵەوانێتییەكە تایبەت دەبێت بە ئاستەكانی‌ پێشكەوتوانی‌ كچان و ئاستە تەمەنییەكانی‌ منداڵان .

شەهیدی سەركردە شەهید جەمال تاهیر ساڵی 1943 لە گەڕەكی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایكبووە، هەر لەوێش قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواوكردووەو پاشان لەخانەی مامۆستایان وەرگیرا و ساڵی 1964 بووە مامۆستا.

سەرەتای حەفتاكان بووەتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی سلێمانی و دواتریش لێپرسراوێتی ناوچەی دەربەندیخانی پێ سپێردراوەو ساڵی 1969 پەیوەندیكردووە بە ئەڵقە سەرەتاییەكانی كۆمەڵەوە.

هاوكات ساڵی 1975 رۆڵێكی دیارو بەرچاوی بینی لە پێشخستنی رێكخراوەكانی كۆمەڵەو جۆشدانی شۆڕشی نوێی خەڵكی كوردستاندا.
شەهید جەمال تاهیر چەند جارێك كەوتوەتە بەر شاڵاوی گرتن و لە زیندانەكانی رژێمدا، سەرەڕای ئازارو ئەشكەنجەدانێكی زۆر، بەوپەڕی ئازایەتییەوە نهێنییەكانی رێكخستنی پاراستووە، دواتریش كە ئازادكرا روویكردە شاخ و لە دووەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەدا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردراو لێپرسراوێتی دەزگای ناوەندی رێكخستنی پێسپێردرا.

ئەم سەركردە ماندوونەناسەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژی 14ی تەمموزی ساڵی 1983 لە ناوچەی بالیسان بە رووداوی ئۆتومبێل گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا