سوودە تەندروستیەکانی قامیشی شەکر

پۆڵەتیک پرێس

قامیشی شەکر سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ مادەی سوکەرۆز کە وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی ڕۆژانە، ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن هاوسەنگ دەکات و یارمەتی شێدارکردنەوەی لەش دەدات.

سوودە تەندروستیەکانی قامیشی شەکر:

-قامیشی شەکر ئەو مادە سوودبەخشانەی تێدایە کە خانمانی دووگیان پێویستیان پێیەتی، ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی مەگنسیۆم، کالیسیۆم و ئاسنی تێدایە میزاج باشتر دەکات.

-یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

-بەرگری لەش بەهێز دەکات

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی نینۆک، پێست و قژ دەدات

-ڕێگری لە دروست بوونی کێشەی خوێنبەرەکان دەکات

-ئێسکەکان بەهێز دەکات و جگەر چالاک دەکات

-یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات

-چارەسەری خەمۆکی دەکات و دوودڵی و دڵەڕاوکێی کەم دەکاتەوە

-چارەسەری وشکی پێستی سەر دەکات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا