عەلی حەمەساڵح کۆمەڵێک زانیاریی مەترسیدار لەبارەی موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەمیانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی داهاتی نەوت %42ی داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە کەمی کردووە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، “داهاتی سلێمانی لە 161 ملیارەوە بووەتە 94 ملیار و هاوشێوەی هەولێر کە داهاتەکەی لە 201 ملیارەوە بووەتە 123 ملیار، بەڕێژەی %42 کەمدەکات”.

وتیشی: “ئەڵێن سلێمانی تا کۆتایی هەفتە 35 ملیۆن دۆلار دەنێرێت، ئەو 35 بنێرێت ئێرەش ئەوەنە دەدات، هەفتەی ئایندە 25ی تر بنێرێت، ئەویش ئەوکاتە تەواوی دەکات”.

لەدرێژەی قسەکانیدا عەلی حەمەساڵح وتی: “واتە جگە لەقاچاخی، جگە لە خەدەماتی نەوتی، جگە لە داگیرکردنی زەوی، دەیانەوێت دەست بەسەر پارەی ئاو و کارەبا و مروریشدا بگرن، بۆیە ئێمە راسپاردەی چی دەرکەین و کۆبوونەوەی چی بکەین”.

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا گرژی روویدا و بەهۆیەوە چەند پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆن لەکۆبوونەوەکە بێبەشکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا