یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی واتس ئاپ

پۆڵەتیک پرێس

واتس ئاپ یەکێکە لەو بەرنامانەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەکاری دەهێنێت، چەندین تایبەتمەندی تێدایە سودی بۆ بەکارهێنەرانی هەیە یەکێک لە تایبەتمەندیە تایبەتەکانی ئەوەیە، دەتوانیت کاتێک وێنە لە ستۆری واتس ئاپ دا ئەنێیت تەنها ئەو کەسە بیبینێت کە خۆت ئەتەوێ بەبێ ئەوەی ماندوو ببیت ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە لابەیت کە ناتەوێ وێنەکانت ببین.

بەم ڕێگایە دەتوانیت تایبەتمەندیەکە بەکار بهێنیت.

١-دەچیتە سەر بەشی settingsلە واتس ئاپەکەت.

٢-account دەکەیتەوە.

٣-دەچیتە سەر بەشی privacy.

٤-statusهەڵدەبژێریت لەوێوە دەتوانیت ئەو کەسە، یاخود ئەو کەسانە دیاری بکەیت کە دەتەوێت وێنەکانی ستۆری واتس ئاپەکەت ببینن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا