“لەڕابردوودا بەهۆی ململانێی سیاسیەوە سلێمانی دواكەوت”

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “لە رابردودا سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم پێشەنگ بوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ململانێی سیاسییەوە زۆر دواكەوت”.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەمەراسیمی کردنەوەی چایخانەی شەعب لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند: “هەموو ئەو بیروڕا جیاوازانەی لە چایخانەی شەعب دەگوزەرێت ئەمە قسەی هەموو شەقامێكی كوردستانە، ئەگەر دەسەلاتدارانی كوردستان نەترسن و گوێیان لێبگرن من دڵنیام هەم ئەمشارە و هەم كوردستانیش دەبێتە شوێنێكی خۆشگوزەرانتر بۆ خەڵك”.

وتیشی “داوای لێبوردن لەخەڵكی ئەم شارە دەكەم كە بەهۆی ململانێی سیاسیەوە ڕوبەڕووی كەمتەرخەمی بووتەوە، لە رابردودا سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم پێشەنگ بوو، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ململانێی سیاسییەوە زۆر دواكەوت ئێمە ئێستا لەهەوڵی ئەوەداین ئەم باڵانسە بگەڕێنینەوە و هەوڵ بدەین خزمەتی شارەکە بکەین، نۆژەنکردنەوە و کردنەوەی چایخانەی شەعبیش چەپکە گوڵێکی بچوکە بۆ ئەم شارە”.

لاهور شێخ جەنگی جەختیكردەوە، لەئێستادا یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هاوپەیمانییان پێکهێناوە بۆ ئەوەی ئەم شارە بەدووربێت لە ململانێ سیاسییەکان و “ئاهێک بەبەر ئەم شارەدا بێتەوە”.

لەبارەی رەوانەكردنی 200 ملیارەكەی بەغداش، هاوسەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، هەرچەندە بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بڕیاری لێدرابوو کە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم رونی بکاتەوە کێشەکە چی بووە و بۆچی پارەکە رەوانە نەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا