لە 2015 ەوە نرخی نەوت وەك ئێستا بەرزنەبووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە 5 ی تەمموز، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك لە گرێبەستەكانی مانگی ئەیلول/ سێپتەمبەری داهاتوو لە بۆرسەی لەندەن، نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.09% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێك خاوی برێنت لەو گرێبەستانە بە 77 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، نرخی نەوتی تكساسیش گەشتە 76 دۆلار و 36 سەنت.

ئەمەش لەدوای ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا، بۆ یەكەم جارە ئەو ئاستە تۆمار بكات،

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندی بە كۆبونەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێك پڵەس) هەیە بەوەی كۆبوونەوەكە شكستی هێنا لە گەیشتنە رێكەوتن بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا