لە سلێمانی “تیرۆرستێكی داواكراو” دەستگیر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایكرد بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئەمنیی سلێمانی، تۆمەتبارێكی دەستگیركرد؛ كە بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواكراوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیێندراوێكدا، رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئەمنییەتی سلێمانی، كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئەمنییەتە بە هەماهەنگی ئاست باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی لە سلێمانی دەستگیركرد”.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە ئەو تۆمەتبارە، بەپێی ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەلایەن دادگای خالدییە (لە پارێزگای ئەنبار) داواكرا بوو.

دەستگیركردنی ئەو كەسە لە كاتێكدایە، رۆژی شەممە 3-7-2021 لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند: هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی دوو داواكراویان دەستگیركرد، كە سەر بە چەتەكانی داعشی تیرۆریستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا