پێنج هۆکار بۆ ئەوەی چیتر بە قژی تەڕەوە نەخەویت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە برایت ساید، خەوتنی شەوان بە قژی تەڕەوە چەند لایەنێکی نەرێنی هەیە بۆسەر تەندروستی قژ و تەنانەت ئەندامانی دیکەی جەستەش، زانینی هەندێک لەو کاریگەریانە رەنگە وات لێبەکەن شێوازی گرنگیدان بە قژت بگۆڕیت.

لێرەدا پێنج کاریگەری نەرێنی خەوتن بە قژی تەڕەوە دەخەینەڕوو.

١- دەبێتە هۆی سەرخوران

10 Reasons Your Scalp Might Be Itchy — And What to Do About It ...

هەندێک جار بەهۆی زۆر خورانی سەرمانەوە پێمانوایە ئەو شامپۆیەی بەکارمان هێناوە لایەنی نەرێنی هەبووە، بەڵام هۆکاری دروستبوونی ئەو هەستیاریە زۆربەی جار دەگەڕێتەوە بۆ خەوتن بە قژی تەڕەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەکتریا بەشێوەیەکی ئاسانتر لە کەشی شێداردا گەشەدەکات و زیان بە بێخی سەرمان دەگەیەنێت.

٢- دەبێتەهۆی ئاڵۆزکانی قژ

Hair System Maintenance: How to prevent tangles and shedding

 

کاتێک بەبێ ئەوەی قژت وشک بکەیتەوە دەچیتە جێگاوە، لەکاتی خەوتندا رەنگە تاڵەکانی قژت لێکبئاڵێن و بئاڵۆزکێن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی دواتر بە سەختی دابهێنرێت و رێکبخرێت.

٣- دەبێتە هۆی سەرئێشە

How to make a headache go away fast - Insider

کاتێک بە قژی تەڕەوە دەخەویت، بەیانیەکەی لەکاتێکدا لە خەو رادەبیت هەست بە ئازاری سەر دەکەیت، بەشێک لە شارەزایان دەڵێن، خەوتن بە قژی تەڕەوە پلەی گەرمی جەستە دادەبەزێنێت، کاتێکیش جەستەت دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ئەو دابەزینە بکات، وەک پەرچەکردارێک ئازار لە سەرتدا دروست دەبێت.

٤- دەبێتە هۆی دروستبوونی موخورکەی قژ

7 Reasons to Stop Sleeping With Wet Hair

زۆر دووبارەکردنەوەی خەوتن بە قژی تەڕەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی پێویستی قژ بڕین لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی دروستکردنی موخورکە و دوکەرتبوونی سەر تاڵەکانی قژت.

٥- دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستیاری پێست

7 Reasons to Stop Sleeping With Wet Hair

هەندێک جار خەوتن بە قژی تەڕەوە کاریگەری دەکاتە سەر پێستیش، لەبەرئەوەی لەکاتی خەودا مرۆڤ ئاگای لە خۆی نامێنێت، بەرکەوتنی قژە تەڕەکە لەگەڵ پێستی دەموچاو و مل و شوێنەکانی دیکە دەبێتە هۆی سوربوونەوە و دروستکردنی هەستیاری.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک