پۆڵەتیک پرێس
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە ئەو ساتە پیشان دەدات بارهەڵگرێک کە یاری ئاگرینی پێبووە لە کەناراوەکانی ئۆقیانوسی سیتی ماریلاندی ئەمریکا تەقیوەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند: ئەو بارهەڵگرە بۆ ڕۆژی سەربەخۆی ئەمریکا ئامادەکرابوو، هەندێک لە کارمەندانی کۆمپانیای تایبەت بە یاری ئاگرینەکەش توشی برینی بچووک بوون.