ئەو خواردنانەی پڕۆتینی ڕووەکیان تێدایە

پۆڵەتیک پرێس

پڕۆتین گرنگیەکی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە، دەستکەوتنی پڕۆتین بۆ ئەو کەسانەی گۆشت و شیرەمەنیەکان و هێلکە ناخۆن و ڕووەکین قورسە، بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک ڕۆژانە پێویستی بە 50 بۆ 60 گرام پڕۆتین هەیە.

ئەو کەسانەی ڕووەکین و بابەتەکانی گۆشت و شیرەمەنیەکان و هێلکە ناخۆن پێویستە زۆر ئاگاداربن و ئەو خواردنانە بەکاربهێنن کە پڕۆتینی ڕووەکیان تێدایە، چونکە لەشی هەموو مرۆڤێک ڕۆژانە ڕێژەیەکی دیاریکراو پڕۆتینی دەوێت.

مصادر نباتية للبروتين يجب أن تتعرف عليها..مفيدة ولذيذة - اليوم السابع

ئەو خواردنانەی پڕۆتینی ڕووەکیان تێدایە:

-نۆک: کوپێک نۆکی کوڵاو 14.5 گرام پڕۆتینی تێدایە

-نیسک: کوپێک نیسکی کوڵاو 17.2 گرام پڕۆتینی تێدایە

-فاسۆلیا: کوپێک فاسۆلیای ڕەش 8.9 گرام پڕۆتینی تێدایە

-بازێلا: یەک کوپ 15.1 گرام پڕۆتینی تێدایە

-عەلی بابا: 28 گرام عەلی بابا حەوت گرام پڕۆتینی تێدایە

-بادەم: کوپێک بادەمی برژاوی وشک 29 گرام پڕۆتینی تێدایە هەروەها دوو کەوچکی گەورە کەرەی بادەم 6.7 گرام پڕۆتینی تێدایە

-گازۆ: کوپیک گازۆی برژاو 21 گرام پڕۆتینی تێدایە، دوو کەوچکی گەورە کەرەی گازۆ 3.9 گرام پڕۆتینی تێدایە

-فستق: کوپیک فستقی برژاو 26 گرام پڕۆتینی تێدایە، دوو کەوچکی گەورە کەرەی فستق شەش گرام پڕۆتینی تێدایە

-گوێز: 28 گرام گوێز چوار گرام پڕۆتینی تێدایە، دوو کەوچکی گەورە کەرەی گوێز نزیکەی پێنچ گرام پڕۆتینی تێدایە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا