پەیکەرێکی نوێ بۆ شازادە دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەدان کەس سەردانی کۆشکی کینسینگتۆنیان کرد لە ڕۆژئاوی لەندەن بۆ تەماشاکردنی پەیکەرێکی نوێی شازادە دیانا دایکی شازادە ولیام و هاری.

ئامادەبوان چەندین بیروبۆچونی جیاوازیان هەبوو، هەندێکیان پەیکەرەکەیان پی جوان و سەرنجڕاکێش بوو، هەندێکیشیان پێیان وابوو هاوشێوەی شازادە دیانا نییە، پەیکەرەکە درێژیەکەی هەشت پێیە.

ئامادەبوان لە دەرەوەی دەرگاکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چاوەڕێیان کرد بۆ ئەوەی لە کاتژمێر 10ی بەیانیدا بچنە ژورەوە و بۆ یەکەمجار سەریری پەیکەرەکە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا