مونا قەهوەچی: یەكگرتوو لەبارەی دەستوور وەڵامى پەرلەمانی نەداوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، جگە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان تێبینیی و بۆچوونی حیزبەكانیان لەسەرپڕۆژەی دەستووری هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان گەڕاندووەتەوە.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،تەواوی ئەو لایەنانەی پێكهێنەری حكومەتن و ئەوانەشی لەدەرەوەی حكومەتن لەرێگەی فراكسیۆنەكانیانەوە تێبینیی و بۆچوونی حیزبەكانیان لەسەرپڕۆژەی دەستووری هەرێم بەشێوەیەكی فەرمی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان گەڕاندووتەوە.

وتیشی، لەئێستا تەنها یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشێوەی فەرمی لەسەر پرسی دەستوور تێبینیی و بۆچوونی خۆیان بۆدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نەگەڕاندووتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێ دەكەن یەكگرتووش لەداهاتوودا وەك لایەنەكانی دیكە وەڵامیان بداتەوە.

هاوكات، بەپرسانی یەكگرتوو، ئامادەنەبوون لەسەر تێبینیی و بۆچوونی حیزبەكەیان لەسەر پڕۆژەی دەستووری هەرێم و نەناردنی تێبینییەكانیان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەڵامی پۆڵەتیك پرێس بدەنەوە.

پێشتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە 12/4/ 2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ده‌ستوور كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجامداو داوای له‌ سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كرد كه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی خۆیان بكه‌ن ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ی ده‌ستوورەوە بگه‌یەننه ‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی هات و هیچ فراكسیۆنێك به ‌فه‌رمی ڕا و سر‌نج و تێبینیی حیزبه‌كەنیان پێشكه‌ش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نه‌كرد.

دواتر جارێكی دیكە لەڕۆژی 17ی ئایاری ئەمساڵ پەرلەمانی كوردستان به‌ نوسراوی فه‌رمی جارێكی دیكە سەرجەم فراكسیۆنەكانی لەبەدەمەوە نەهاتنی حیزبەكانیان لەسەر ئەو پرسە ئاگاداركردەوە.

لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا 51 ماددەی رەشنووسی دەستوور كۆدەنگییان لەسەر كرا و لە خولی پێنجەمیشدا گەیشتنە 72 ماددە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنە سیاسییەكان لەسەر چەند ماددەیەك كە پەیوەندییان بە ئایین، سیستمی سیاسی و بەڕێوەبردن و دابەشكردنی دەسەڵاتەكانەوە هەبوو، وای كرد ماددەكانی تر تەواو نەكرێت و دەستووریش بكەوێتە ئەم خولەی پەرلەمانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا