بڕیارێك لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بۆ حزبەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رێگەدەدات بە گۆڕینی ناوی حزبەكان بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

لە راگەیەنراوێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لیژنەیەكیان بۆ چاودێریكردنی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تەواوی پارێزگاكان پێكهێناوە.

ئەوەشهاتووە، هەموو حزب و رێكخراوە سیاسییەكان كە مۆڵەتیان پێدراوە یاخود لە سەرەتای دامەزراندندان، دەتوانن ناوەكانیان بگۆڕن، ئەوەش لە رێگەی پێشكەشكردنی داواكارییەك بە كۆمسیۆن.

بەپێی ئەو خشتەیەی بۆ كاركردن دایناوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بڕیارە لە 10/10/2021 ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا