تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هواوی

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەی کردەوە، مۆبایلە نوێیەکەی هواوی توانایەکی بەهێزی بارگاوی کردنی هەیە، کە بریتیە لە ٦٦ وات.

کۆمپانیای هواوی لە ٢٩ی تەمموزدا زنجیرەی هواوی پی ٥٠ ئاشکرا دەکات، بەپێی دزە کردنەکان مۆبایلەکان بە سێ جۆر دروست کراوە، بە ناوی هواوی پی ٥٠، هواوی پی ٥٠ پرۆ، هواوی پی ٥٠ پرۆ پڵەس.

زانیاریەکان جەخت لەوەش دەکەنەوە، هواوی پی ٥٠ بە سیستمی ٤ جی پاڵپشتی کراوە، هەرەها چارەسەرکەری کوالکۆم تۆرید، سناپ دراگۆن ٨٨٨ ی تێدایە.

هەروەها مۆبایلەکە بە سیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کار دەکات، هەروەها پی ٥٠ پرۆ بە سیستمی ٥جی پرۆ کار دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا