گەنجێک 555 ڕۆژ بەبێ دڵ ژیا

پۆڵەتیک پرێس

گەنجێکی ئەمریکی نزیکەی ساڵێک بەبێ دڵ ژیانێکی ئاسایی بەڕێکرد، چالاکی وەرزیشیشی ئەنجام دەداو بە درێژایی ئەو ماوەیە خەڵکێکی زۆری توشی سەرسوڕمان کردبوو.

ستان لارکێن گەنجەکی ئەمریکی تەمەن ٢٥ ساڵ، بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشیەکی دڵەوە کە بۆ ماوەیی بوو، یەکێک بوو لەو جۆرانەی کە توشی مرۆڤ دەبێت و ئاگاداری ناکاتەوەو دەبێتە هۆی مردن.

لارکێن کاتێک توشی ئەو نەخۆشیە بوو، لە کاتی یاریکردنی باسکەدا بوو، بۆ ماوەی ٥٥٥ ڕۆژ بە دڵێکی دەستکرد کە لە ناو جانتایەکی شان دابوو دەژیا.

لە کۆتاییدا، لارکێن دڵی بۆ دەچێندرێت، بەڵام خەڵکێکی زۆر توشی سەرسوڕمان دەکات بە هۆی ئەوەی توانیویەتی ئەو ماوە زۆرە بە دڵی دەست کردەوە ژیان بە ڕێ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا