بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا وەڵامی لاڤرۆڤ دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دەکات بەڵام هۆکاری سەرنەکەوتنی ئەو گفتوگۆیانەش بۆ هەڵوێستی دیمەشق دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بەڕێز سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە لێدوانێکیدا باسی لە گفتوگۆکردنی لایەنی کوردی لەگەڵ حکومەتی سوریا کردووە، ئێمەش ئەم هەنگاوە بە گرنگ دەزانین بەرەو چارەسەر، هیواداریشین ڕوسیا ڕۆڵێکی ئەرێنی لەو گفتوگۆیانەدا هەبێت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” ڕژێمی سوریا واقیعی گۆڕانکاری لە سوریادا قبووڵ ناکات و هەروەک ئەو ڕابردووە بیر دەکاتەوە کە گەلی سوریای گەیاندووەتە ئەم دۆخەی ئێستا، حکومەتی سوریا نەک تەنها لەگەڵ بەڕیوەبەرایەتی خۆسەر بەڵکو لەگەڵ هیچ لایەنێکی دیکە ناچێتە گفتوگۆوە”.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆکاری شکستی چەندین دیدار و گفتوگۆی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ڕژێمی سوریا سورە لەسەر گەڕانەوەی دۆخی سوریا بۆ پێش سەرهەڵدانی قەیرانەکان، هەموو ئەو کارانەش کە ڕژێمە ئەنجامیان دەدات لە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و هەڕەشەکانی لە ناوچەکانی حەڵەب و هەرێمی جەزیرە  لەگەڵ هەوڵەکانی گفتوگۆدا پێکنایەتەوە.

بەیاننامەکەی خۆسەری ڕۆژئاوا جەختیشی لە پابەندی ئەوان لەسەر گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەری نیشتیمانی و پێشوازیکردن لە هەر ڕۆڵێکی نێوەندگیری ڕوسیا بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی کرداری کردووەتەوە”.

ڕۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا داوای لە کوردانی سوریا کرد گرنگی بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا بدەن و هەوڵی سەپاندنی مەیلی جوداخوازی نەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا