خشتەی نوێی موچە راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 4ی تەمموز، موچەی وەزارەتی شەهیدان و موچەی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بەلێبڕینی رێژەی لە 21% دابەش بکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، بەلێبڕینی رێژەی لە 21% ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی 4\7\2021 موچەی وەزارەتی شەهیدان و موچەی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

هاوكات بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری،  رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 5\7\2021 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

پێشتر جوتیارعادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەت پابەندە بەبەڵێنەكانی خۆیەوەو هەموو 30 رۆژجارێك موچە دابەشدەكات بەڵام لەئێستادا دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە سستی بەرێوەدەچێت و تائێستا موچەی چەند وەزارەتێك دابەشكراوە و وەزارەتی دارایی و ئابووریش بەفەرمی خشتەی دابەشكردنی موچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی بڵاونەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا