شیاومی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی کۆمپیوتەرێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات تا یەکێک بێت لە باشترین کۆمپیوتەرەکان.

کۆمپیوتەرە نوێیەکە ناوی ئێم ئای نۆت بوک پرۆ ئێکس15 یە، پێکهاتەکەی لە ئەلەمنیۆم و پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە، دووریەکانی(17.5/240.2/384.9) ملیمە، کێشەکەی 1.9 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلید سوپەر ڕیتینایە بەقەبارەی 15.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 3456/2160 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

کۆمپیوتەرەکە بە شوشەی کۆرنین گۆریلا گلاس داپۆشراوە پارێزگاری لێدەکات لەکاتی بەرکەوتنەکاندا نەڕوشێت، چارەسەرکەرەکانی کۆر ئای سێڤن11370 ئێچ و کۆر ئای فایف11300ئێچ و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا جی ئی فۆرس ئاڕ تی ئێکس3050 تی ئای تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی 32 گێگابایتە، میمۆریەکەی دەگاتە یەک تێرابایت، دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای2.1 و یو ئێس بی تایپ ئەی3.2 جین2ی هەیە، دوای جارێک باوگاویکردن پاتریەکەی توانای 11 کاتژمێر کارکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا