هاوپەیمانی فەتح: پێویستە بەخێرایی ئەمریکیەکان لەعێراق بکرێنە دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوایکرد هێزەکانی ئەمریکا بەخێرایی لەعێراق بکرێنەدەرەوە و وتی: مانەوەی ئەمریکا واتە نەمانی خزمەتگوزاری و ئاسایش لەعێراق.

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و جێبەجێکردنی ئەجێندای ئیسرائیلییەکان، سەقامگیری و بوژانەوەی عێراق بوونی نامێنێت.

وتیشی: سەقامگیری ناوچەکە لەگەڵ سەقامگیربوونی عێراقدا دێتەئاراوە، کە تا ئەمریکا لەسەر خاکەکەمان بوونی هەبێت سەقامگیری و بوژانەوە بەخۆیەوە نابینێت.

هادی عامری داوای لەسەرجەم عێراقییەکان و لایەنە حکومییەکان کرد، فشار بخەنە سەر ئەمریکا، وتیشی: ئەمریکا هیچ دۆکیومێنتێکی یاسایی و دەستووری پێنییە بۆ مانەوەی هێزەکانی لەخاکی عێراق.

بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمزووانە بچێتە ئەمریکا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا