نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆپیڵ پرایس بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 73 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا