زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بێکارەبا دەبن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەزۆربەی ناوچە و شارەکانی عێراق، لەنێویشیاندا بەغدای پایتەخت بەبێ زانینی هۆکارەکانی لەخزمەتگوزاری وەستا.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەرجەم هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای نیشتیمانی لەپارێزگاکانی عێراق بەتەواوەتی لەخزمەتگوزاری وەستان بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک ئاشکرابکرێت.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەک لەوەزارەتی کارەبا هۆکاری بڕانی سەرتاسەری کارەبای پارێزگاکانی عێراقی گەڕاندەوە بۆ ئەو تەقینەوانەی رووبەڕووی بورج و وێستگەکانی کارەبای نیشتیمانی دەبنەوە.

وتیشی: تەقاندنەوەی بورجی گواستنەوەی کارەبا لەپارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین بووەتەهۆی کەمکردنەوەی تێکڕای بەرهەمهێنانی کارەبا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا