چی دەکەیت کاتێک دوای نان خواردن هەست بە خەواڵویی دەکەیت؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی پسپۆڕی ڕوسی بافڵ پارانۆڤ ڕایگەیاند، زۆر جار دوای نان خواردن هەست بە خەواڵویی دەکەیت، پێویستە بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە دەکەیت.

ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا، باسی لە گرنگی ئەرکەکانی مێشک و ماددەی ئۆکسیرین دەکات.

وتی مێشکی مرۆڤ بەشێکی هەیە بە ناوی، هایپۆسامالوس کە ماددەی ئۆکسیرینی تێدایە کاریگەری هەیە لەسەر هەست و هەست کردن بە برسێتی.

ئەم ماددەیە هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات ڕۆڵێکی زۆریان هەیە لە چالاک کردنی ماددەی ئۆکسیرین، کە دەبێتە هۆی هەست کردن بە خەواڵویی.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژاری خەڵک دەکات بۆ نەهێشتنی هەستی خەواڵویی دوای نان خواردن، باشتر وایە واز لە خواردنی بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات بهێنن لە ژەمەکەیاندا، بەڵکو دابەشی بکەن بەسەر ژەمەکانی ڕۆژدا، هەروەها هاوسەنگی لە چەوریدا بکەن، کۆنترۆڵی ئاستی شەکر لە خوێندا بکەن، هەروەها کێشی زیادە کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ماددەت ئۆرکسین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا