گالاکسی ناوی باشترین مۆبایلی ئەمساڵی وەرگرت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرای دەکات، مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢١ ئالترا خەڵاتی باشترین مۆبایلی وەرگرت بۆ ساڵی ٢٠٢١ لە گلۆمۆدا، لە پێشانگای ئێم دەبلیو سی، دوای ونبوونی لە ساڵی ڕابردوودا.

لیژنەکە جەختیان لە باشی مۆبایلەکە کردەوە، وتیان کۆمپانیای زەبەلاحی کۆری سامسۆنگ سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بۆ باشترین مۆبایلی ئەندرۆید، بە هۆی ئەوەی کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆری تێدایە وەک شاشەی ئامۆلید، هەروەها کامێراکەی.

ئەو مۆبایلانەی لە لیستی هەڵبژاردنەکادا دانرابوون بریتی بوون لە، گالاکسی ئێس ٢٠ ئێف ئی، گالاکسی ئێس ٢١ ئالترا، هەروەها ئایفۆن ١٢ پرۆماکس، وەن پڵەس ٩ پرۆ، شیاومی ١١ ئالترا.

مۆبایلەکە لەسەر ئەم پێوانانە هەڵبژێردراوە.

١-ئەدای مۆبایلەکە

٢-دیزینە نوێیەکەی مۆبایلەکە

٣-تەکنیک و شێوەی دەرەوەی

٤-توانای جێبەجێکردنی مۆبایلەکە

٥-بەهای تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە بەراورد بە نرخەکەی

٦-سەرکەوتنی لە بازاڕەکانی جیهاندا

٧-ئەزموونی بەکارهێنانی

٨-سەرکەوتنی بە دەست هێناوە لە بەکارهێنانیدا بۆ ماوەیەکی زۆر

٩-بەرنامەکانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا