یۆڤی درێسی سێیەمی ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی یۆڤانتۆس تۆرینۆی خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا پەردەی بە سەر درێسی سێیەمی یانەكەدا هەڵدایەوە لە دیمەنێكی ڤیدیۆیی كورتدا لە لایەن دۆن كریستیانۆ و دیبالا و دیلیختەوە پێشكەش كرا.

پێگەی ڕەسمی یانەكە فۆتۆكانی تایبەت بە درێسەكەی بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژە كراوە بۆ ئەوەی ئەو درێسە نوێ‌ یە یاریزانانی یانەكە لە یارییەكانی دەرەوەی یاریگای خۆیان دەیپۆشن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەرزی داهاتوو.

یانەكە لە 30 ی مانگی ڕابردوو درێسی یەكەمی وەرزی داهاتووی ئاشكرا كرد بە چەند ڕۆژێك دواتر درێسی دووەمیشی ڕاگەیاند ئەم درێسەش درێسی سێیەمی یەدەگی یانەكەیە كە ئیتر هاندەرانی لاڤیكیا سینیۆریتا دەتوانن لە كۆگاكانی سەر بە یانەكە دەستەبەری بكەن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا