پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناردنی 200 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێم، ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتووژێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت ” من پێموایە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناردنی دوو سەد ملیارەکە لە لایەن نوێنەران و بەرپرسانی کوردەوە به‌شێکی زۆریان بابڵێین ئه‌جێندای حیزبییه، هه‌ندێکیان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه ئه‌مانه بڵاوده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا نوێنه‌ری کورد ده‌بێت حه‌ق و ڕاستگۆ بێت و ئه‌وه‌ی که هه‌یه بیڵێت له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵک بێت.”
دەشڵێت” ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به جێبه‌جێکردنی هه‌ر سێ بڕگه‌که‌ی مادده‌ی (11) ، به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی عێراقی پاره نانێرێت به‌و 200 ملیاره‌شه‌وه ئه‌وه‌ش قورسه، من پێشبینی ناکه‌م ئه‌م هه‌فته‌یه پاره بنێردرێت.”
بەختیار شاوەیس سەبارەت بە چارەنوسی ئەو بڕە پارەیەی بەغداد بەنیازبوو بینرێت بۆ هەرێم (دوو سەد ملیار دینارەکە) وتی” له ڕاستیدا ئه‌م 200 ملیاره چاره‌نوسی دیار نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕۆژی 16-6 بڕیاری له‌سه‌ر درابوو خودی وه‌زیری دارایی له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دابوو، بەپێی یاسا پێویسته وه‌زیری دارایی واژۆ بکات له‌سه‌ر ته‌مویل کردنی پاره بۆ هه‌رێم یان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌کی عێراق، دوێنێش کۆیوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه به‌هه‌مان شێوه له کۆبوونه‌وه‌که ڕێگری کردووه و ڕازی نه‌بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێردرێت ئایا وه‌کو سولفه‌یه یان وه‌کو هه‌ر شتێکی تره.”
لەبارەی ئەوەی بۆچی وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەند نییە بە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێم، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە، “له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕازی نییه پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه شتێکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی عێراقیدا نییه، له هه‌مانکاتدا ڕێککه‌وتنیش نه‌کراوه له‌نێوان هه‌ردوولادا واته ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد نییه و به په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی ئه‌م ئیشه کراوه، کازمی ویستویه‌تی که هاوکاریه‌کی هه‌رێمی کوردستان بکات، تا جۆرێک له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌بێت له‌به‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام وه‌زیری دارایی که به‌رپرسه و ئه‌و ته‌نها ده‌توانێت پاره‌که ڕه‌وانه بکات له‌وه ده‌ترسێت که واژۆی بکات و دواجار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاسایی ببێته‌وه، وه لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مان هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان به‌ڕوونی هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ وتیان وه‌زیری دارایی ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسای بودجه ئه‌مه بکات، وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی عێراقیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه له وه‌زیری دارایی ئه‌گه‌ر شتێکی له‌و بابه‌ته بکات ئه‌وا مه‌له‌فی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ی قه‌زای ده‌که‌ن.”