بەرگی یەكەمی پرۆژەیەكی ڕەخنەیی لەسەر ڕۆمانەكانی بەختیار عەلی بڵاو دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێكھاتووە لە ڕەخنەی بەرھەمەكانی “بەختیار عەلی” لە نوسینی ڕەخنەگری ئێرانی دكتۆر “محمەد ڕەزا ئەسڵانی” لەلایەن نەشری “سالث” بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئەم پرۆژەیە لە سەرەتادا پێكھاتووە لە دوو بەرگ، كە ڕەخنە و لێكۆڵینەوەیە لەسەر ڕۆمانەكانی بەختیار عەلی.

بەرگی یەكەم ڕەخنەی ڕۆمانەكانی «دواھەمین ھەناری دونیا – ئێوارەی پەروانە – جەمشیدخانی مامم كە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد – دەریاس و لاشەكان» لە خۆدەگرێت.

بەرگی دوومی ئەم پرۆژەیە كە‌ لە كۆتایی ھاویندا بڵاودەبێتەوە، ڕەخنەی چەند ڕۆمانێكی تری نوسەر لەخۆدەگرێت. لەوانە: «شاری مۆسیقارە سپییەكان – ھەورەكانی دانیال – داگیركردنی تاریكی».

تەواوی ئەو بەرھەمانەی نوسەر بەختیار عەلی لە لایەن وەرگێڕ مەریوان ھەڵەبجەییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی، ھەندێكیان لە ئاییندەیەكی نزیكدا بڵاودەبێتەوە. لەوانە: «شاری مۆسیقارە سپییەكان – ھەورەكانی دانیال – داگیركردنی تاریكی».

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا