بەشی کوردی لە کتێبخانەی نیشتیمانی یۆنان دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی کوردی لە کتێبخانەی نیشتیمانی وڵاتی یۆنان دەکرێتەوە.

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر توانیویانە ڕەزامەندی حکومەتی یۆنان بۆ کردنەوەی بەشی کوردی لە کتێبخانەی نیشتیمانی یۆنان وەربگرن.

وەزارەتی ڕۆشنبیری داوایەکیشی ئاراستەی نووسەران کردووەو دەڵێت، “بۆئەم مەبەستە داوا لەنووسەرانی کوردستان دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت کتێبەکانیان بەشێوەی کتێب و بە شێوەی دیجیتاڵی لەو کتێبخانەیەدا هەبن، دەتوانن لەڕێگەی کتێبخانەی گشتی شارەکانیانەوە بۆماوەی هەفتەیەک کتێبەکانیان ڕەوانە بکەن بۆمان بە هەردوو شێوەی کتێب یان لەسەر  CD  بە دیجیتاڵی”.

پێویستە ناوەڕۆکی ھەر کتێبێک بەدێڕو نیوێک تا دوو دێڕ لەسەر کاغەزێک بنوسرێ و بخرێتە ناو دوتوێی کتێبەکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا